عن ابن عباس: قال رسول الله صلي الله عليه و سلم: «مَنْ وُلِدَتْ لَهُ ابْنَةٌ، فَلَمْ يَئِدْهَا، وَلَمْ يُهِنْهَا، وَلَمْ يُؤْثِرْ وَلَدَهُ عَلَيْهَا ـ يَعْنِي الذَّكَرَ ـ أَدْخَلَهُ اللهُ بِهَا الْجَنَّةَ»؟

ئیبن و عەبباس ڕەزای خوای لەسەر بێت بۆمان دەگێڕێتەوە کە: پێغەمبەرداٍﷺ دەفەرموێت: هەر کەسێک خاوەنی کچێک بێت، زیندەبەگۆڕی نەکات، سووکایەتی پێ نەکات، کوڕەکەی بەلایەوە پیرۆزتر نەبێ بەسەر کچەکەی، خوای گەورە بەهۆی ئەم کچەوە  بەهەشتی بەنەسیب دەکات؟ موسنەدی ئیمام ئەحمەد

  خاڵە سەرنجڕاکێشەکانی فەرموودە

  پێشەکی

  ئەم وتەیەی پێغەمبەرﷺ ژینگەی کۆمەڵایەتی فەرهەنگی ژن و کچان و پێگەی ئەوان لە پێش ئیسلامدا نیشان دەدات؛ و هاوتەریب و تەواوکەرە لەگەڵ ئەو فەرموودەی  لەناو کتێبی سەحیحی مووسلیمدا بە ژمارە(2631) خڕاوەتەڕوو.

خاڵی یەکەم

شوکرانەبژێری و ڕازی بوون بە بوونی منداڵی کچ، چونکە پێش ئیسلام بوونی کچێک تەنها شەرمەزاری نەبووە، بەڵکوو هۆی لێل و گێژاوی دەروونی بووە بۆ باوک؛ هەر بۆیە قوڕئان ساتەکانی لە دایکبوونی کچ لە سەردەمی نەزانیدا وەک ڕووداوێکی مێژوویی بە ڕوونی وێنا دەکات و دەفەرموێ:

وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالْأُنْثَىٰ ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ"  (نحل/58)

"و ئەگەر یەکێک موژدەی لە دیکبوونی کچێکی پێ درابایە، ڕوخساری گڕژ و تاڵ دەبوو لە کاتێکدا کە: تووڕەیی و خەفەتی خۆی ئەخواردەوە."

خاڵی دووەم

تەندروستی ڕوح و تەندروستی دەروونی دوو ژێرخانی بەهێزی کۆمەڵایەتی دەروونین کە ئەم فەرموودە جەختی لەسەر کردووەتەوە:

ئەلیف: تەندروستی گیان"فَلَمْ يَئِدْهَا"

ئەمنیەتی ژیان و دوورکەوتنەوە لە کوشتن و ناشتنی کچان بە زیندوویی؛  گەرەنتی خزمەتی سەرەتای ئیسلام بۆ کچان و ژنان بوو؛ چونکە لەناو عەرەبەکانی سەردەمی جەهالەت کوشتنی کچ باو و ئاسایی بوو:

"وَإِذَا الْمَوْءُودَةُ سُئِلَتْ"( تکویر/8).

ب: تەندروستی دەروونی

  پاڵپشتی دەروونی ئاڕاستەیەکی دیکەیە کە ژنان و کچان بە هاتنی ئیسلام سوودیان لێ بینی؛ لەم وتەیەدا پێغەمبەرﷺئەم دوو گەرەنتییە دەکاتە کلیلی چوونە ناو بەهەشت.

خاڵی سێیهەم

ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە منداڵی باش و خراپ بەرهەمی ژیانی سیستەمی بنەماڵەیە؛ بێگومان منداڵی هەر بنەماڵەیەک لە ڕەهەندە جیاوازەکاندا، زیرەکی، توانای ئەکادیمی، ڕێزگرتن لە دایک و باوک، خزمەتکردن و... لە چاوی دایک و باوکدا یەکسان نیین؛ و لە هەمان ئاستدان و ڕەنگە لە ڕووی دەروونی و ناوەوەشەوە دایک و باوک یەکێکیان بەسەر ئەوی تردا پێ باشتر بێت و یەکێکی زیاتر خۆش بوێ وەک: لە سووڕەتی یووسف کە دەبینی چیرۆکی ژیان و بەسەرهاتی یووسف چۆن ژیانی هاڵۆز کرد...، بەڵام ڕاسپاردەی پێغەمبەرﷺوانەیەکی پەروەردەییە بۆ دایک و باوکان بۆ ئەوەی خۆیان لەم جۆرە باڵادەستی و پەسەندکردنی یەکێک بەسەر ئەویتردا بەدوور بگرن، بەتایبەتی حەزکردنی کوڕان بەسەر کچاندا.

خاڵی چوارەم

دادپەروەری و یەکسانی نێوان منداڵان هێمایەکی فەڕمی و ئاشکرایە کە پێویستییەکی حاشا هەڵنەگرە لە ژیانی سیستەمی بنەماڵەدا و لەسەر بنەمای فەرمانی خوا و پێغەمبەرﷺدامەزراوە و پێویستە جێبەجێی بکرێت کە: دەتوانرێت بە دوو ئاراستە باس بکرێت: وَأُمِرْتُ لِأَعْدِلَ بَيْنَكُمُ"( شوری/ 15).

ئاراستەی یەکەم: دادپەروەری ڕواڵەتی

دادپەروەری ڕواڵەتی، یان بە واتایەکی تر، دادپەروەری لە کارلێک کردندا، بازنەیەکی فراوانی هەیە، کە چەند پرسێکی کورت دەخەینەڕوو:

یەکەم: دادپەروەری لە خۆشەویستیدا

  دابەشکردنی خۆشەویستی لە دەرەوە لە نێوان منداڵاندا، سیستەمی خێزان بەهێز دەکات؛  بەڵام بۆچی منداڵانی حەزرەتی یەعقوب (د.خ) هەستیان بەم نایەکسانییە کرد، پرسیارێکی لە مێژینەیی و هەستیارە!؟

دووهەم: دادپەروەری لە ڕێزگرتن

ئەدەب و خۆشەویستی لەنێوان منداڵاندا بە شێوەی کردەیی، تەرخانکردی کات بۆ منداڵان، وەک ئەوەی پێغەمبەر (د.خ) چەندین جار لیباسی خۆی ڕاخست تاکوو فاتیمەی کچی لەسەری دانیشێت.

سێهەم: دادپەروەری لە تێچوون.

یەکسانی لە خەرجییەکان بەبێ جیاوازی، لەوانە: جلوبەرگ، خواردن، خۆشگوزەرانی، خوێندن، خەرجی هاوسەرگیری، جەژن و پاداشت... لەنێوان منداڵدا.

چوارەم: دادپەروەری لە میراتدا

سیستەمی ئیسلامی بە ڕوونی باسی میراتی کردووە، لە ئیسلامدا دروست نییە لە ماوەی ژیانی دایک و باوکدا دەستوەردان لەم بابەتەدا بکات، ئەمەش دەبێتە هۆی نادادپەروەری.

ئاراستەی دووهەم: دادپەروەری ڕوحی.

دادپەروەری ڕوحی ڕەهەندی شاراوەی خۆشەویستی ناوەوەیە، کە ناتوانرێت پێور بێت و هەڵی سەنگێنی و حیساب بکرێت و ڕەنگە بەهۆی ڕەفتار و کاردانەوەی منداڵانەوە، هەندێک جار دایک و باوک لە خۆشەویستی خۆیاندا یەکێکیان بەسەر ئەویتریان پێ باشترە، بەڵام درەنەخستنی نەک پێویستە بەڵکوو زۆریش هەستیارە و دەبێ کپ بکرێت.

دەرەنجامی: پاداشتی دادپەروەری ڕەزامەندی خودایە، پاداشتی چاکەکاران بەهەشتە. است: «أَدْخَلَهُ اللهُ بِهَا الْجَنَّة»